بۆماوەی10ڕۆژ ئامبوڵانسەکان کارناکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە ئامبۆڵانس سلێمانی


Dec 11, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایلە - بە‌ڕێوبە‌ری سە‌نتە‌ری فریاكە‌وتنی خێرا لە‌سلێمانی ڕایدە‌گە‌یە‌نێت ، بە‌ھۆی نە‌بوونی بە‌نزین بۆ ئامبوڵانسە‌كانمان تاوە‌كو ١٠ ڕۆژی دیكە‌ سە‌رجە‌م كارە‌كانمان پە‌كی دە‌كە‌وێت.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ئاشکرایکرد ،بەهۆی نەبونی بەنزین بۆ ئامبوڵانسەکانیان، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دەیان حاڵەتی کتوپڕ هەبووە نەیانتوانیوە بەهانای هاوڵاتیانەوە بچن .
 وتیشی ،رۆژانە پێویستمان بە زیاتر لە 1000لیتر بەنزین هەیە ئەگەر روداوی دەرەوەی شارمان هەبێت ئەوا بەنزینی زیاترمان دەوێت، ئەگەر ئەوپەڕی تاکو 10 رۆژی دیکە بەرگە دەگرین تەواوی کارەکانمان بەهۆی بێ بەنزینییەوە پەکی دەکەوێت .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم