لە گوندێکی ناوچەی پێنجوێن ١٥٠ دار بڕاونەتەوە
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە سنوری گوندی "کانی میرانی بابە عەلی" لە قەزای پێنجوێن نزیکەی ١٥٠ داری تەمەن جیاواز بە مەبەستی پاککردنەوەی زەوی و بەکارهێنانی بۆ کشتوکاڵکردن بڕاونەتەوە.
دەشڵێت ،لە لایەن کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێنەوە دەست بەسەر دارەکاندا گیراوە و هەروەها ٢ هاووڵاتی بە تۆمەتی بڕینی دارەکان بانگهێشت کراون بۆ بەردەم دادوەر.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: