پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: سەردانیکردنی بانکی ناوەندیمان کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە د،نەرمین مەعروف کوردستان


Dec 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د،نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ رەوشی کەرتی بانکیی و سیاسەتی نەقدی و نرخی ئاڵوگۆری دینار و چەند پرسێکی تر بە یاوەری پەرلەمانتار  د. خلیل غازی سەردانی بانکی ناوەندی عێراقمان کرد.

وتیشی، لەسەردانەکەماندا چاومان کەوت بە د. عمار حمد جێگری پارێزگار  و  د. احسان الیاسری راوێژکاری بانکی ناوەند، و گفتوگۆمان کردلەبارەی کۆمەڵێ پرسی گرنگی پەیوەست بە کەرتی بانک و سیاسەتی نەقدی لە عێراق .

ئەوەشی خستەڕوو،  میکانزمی بەهێزکردنی پەیوەندییە نەقدی و داراییەکانی هەرێم بە ناوەندەوە لەچوارچێوەی دەستور ، بەمەبەستی سوودمەنبوونی هەرێمی کوردستان لە پێشینە و دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەند تەوەرێکی کەی گفتوگۆکان بوو.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم