حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: وەزیری دەرەوەی عەرەبستان جەختی کردەسەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان عەرەبستان ئێران قەتەر


Dec 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند هاوتا سەعوودییەکەی لە پەراوێزی لوتکەی بەغدا ٢، جەختی کردە سەر ئامادەیی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند؛ بەشداری کردنمان لە لوتکەی بەغدا ٢ لە ئۆردۆن بۆ پشتگیریی لە حکومەتی عێراق بوو.

ناوبراو لە توییتێکدا ئاماژەی بەوەشدا؛ لە پەراوێزی ئەم لوتکەدا دەرفەتێک هاتەپێشەوە لەگەڵ هاوتاکانم لە قەتەر، عەمان، عێراق، کوێت و سەعوودی گفتوگۆم هەبوو.

ڕاشیگەیاند کە وەزیری دەرەوەی عەرەبستان جەختی کردە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی ئامادەیی بۆ بەردەوامیی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران هەیە.