بەڕێوەبردنی کێبەرکێ نێونەتەوەیی مەلەوانی ژنان بۆ یەکمجار لە وڵاتی ئێراندا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران وەرزش مەلەوانی


Dec 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ جێنشینی سەرۆکی فیدراسیونی مەلەوانی، هەواڵی لە بەڕێوەبردنی کێبەرکێ نێونەتەوەیی مەلەوانی ژنان بۆ یەکەمجار لە وڵاتی ئێراندا داوە، بە بەشدار بوونی 13 وڵاتی ئیسلامی.

موحسێن عەلی ئابادی جێنشینی سەرۆکی فیدراسیونی مەلەوانی ڕایگەیاند بەرنامەی تایبەتی نەورۆزگاە ئەمجارە تەنیا بۆ ژنان و بە بەشدار بوونی 13 وڵاتی جیهان لە ئێرانی ئیسلامیدا بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند زۆربەی لە وڵاتانی بانگهێشت کراو بۆ ئەم کێبەرکێیە لە وڵاتانی ئیسلامی دێنە ئەژمار و ئامانجی ئەم کێبەرکێیانە ئەوەیە مەلەوانانی ژنی ئێرانی لە ئاستێکی نێونەتەوەیدا بەر سەرنج و گفت و گۆ کەون.

ناوبراو وتیشی دووهەمین مەبەست لە ئەنجامی ئەم کارە ناساندنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و کەلتوور و کەلەپوور و چۆنیەتی میوان دۆستی ئێرانییەکان و هەروەها ناسینی بڕشتی نهێنی و تایبەتی ژنە وەرزشوانەکانە.

ناوبراو ڕایگەیاند مەبەستی سەرەکی و کۆبوونەوە بۆ دۆزینەوەی بڕشتگەلی تایبەتە لەم لەقە وەرزشییەدا.