جامی جیهانی فووتساڵی ژنان بەڕێوە دەچێت
(0) /
زایەڵە ـــ فیفا بە شێوازێکی فەرمی ڕایگەیاندوو جامی جیهانی فوتساڵی ژنان و کێبەرکێ جامی یانەیی تۆپی پێ بەڕێوەدەبات.
بەڕێوەنەبردنی جامی جیهانی فووتساڵی ژنان وەکوو کۆسپێکی گەورە بوو، کە هەموو دەمێ جێ ڕەخنەی خەڵکی فووتساڵی جیهان و بەتایبەت فووتساڵی ئێران وەکوو وڵاتێکی فووتساڵ دۆست بووە و لە بەشی ژناندا زەرەر و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
بەوەی کە هەموو ساڵێ کێبەرکێ نێو قوڕنەیی لە ڕەدەی نەتەوەییدا بە ڕێوەچووە بەڵام هیچ جۆرە تۆرۆمێنتێکی فەرمی لە ئاستی جیهانیدا بەڕێوە نەچوو و هەر ئەم بابەتەش وەکوو ناتەواوییەک بۆ فیفا لە بواری وەرزشی ژنانەوە نێوی لێ دەبرا.
فیفا ئێستاکە ڕایگەیاندووە بەڕێوەبردنی فووتساڵی ژنان یەکێک لە پلانەکانی داهاتووی ئەو ڕێکخراوەیەیە ئەدی ریز و چۆناوچۆنی ئەو کارەی هێشتاکوو ئاشکرا نەکردووە.
بەڕێوەبردنی جامی جیهانی فوتساڵی ژنان دەتوانێت ئال و گۆڕییەکی بەنرخ و سوودی هەبێ و بزۆێنێکە بۆ کچە لاوە وەرزشوانەکان
تێبينيێك بنێرە: