پێشنیارێکی یەک ملیون دۆلاری بۆ کراسە عەرەبییەکەی مێسی

(0) / / ورزش / زایەڵە مێسی عابای عەرەبی عەرەبستان قەتەر


Dec 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پارێزکارێکی خەڵکی عومان ئامادەیە بۆ کراسە نەریتییەکەی مێسی کە خەڵکی قەتەر پێشکەشیان کردوون یەک ملیون دۆلار پارە پەرداخ بکات.

تیپی ئەرجەنتین لە جامی جیهانیدا توانی هەمبەر بە فەڕنسە بە لێدانی چەندین پناڵتی کایەکە بباتەوە و جامی قارەمانی بەرز بکاتەوە. لە ڕێوڕەسمی پێشکەشی مەداڵی قارەمانیەتی کارەساتێکی سەیر ڕوویدا، ئەمیری و گەورەی ئەو وڵاتە کراسی نەریتی ئەو وڵاتەی کە بە نێو (بیشت) نێوی لێ دەبرێت، لەبەر مێسی کردووە ئەنجامی ئەم کارەش کاردانەوەی نەرێنی و ئەرێنی زۆری بەدواوە بووە.

مێسی بە کراسی تایبەتی قەتەرییەکان و جامی قارەمانییەوە ڕوێشتەوە بۆ ماڵ و ئەوەی جێ سەرنجە ئێستاکە ئەو کراسە کڕیار و خوازیاری زۆری هاتۆتە ئاراوە.

ئەحمەد بڕوانی پارێزکار و نوێنەری پێشووی پارڵێمانی عومان لە پۆستێکدا پیرۆزبایی قارەمانی لە مێسی کردووە و ڕایشیگەیاندووە ئامادەیە ئەو کراسەی مێسی لێ بکرێت بە پێدانی پارەی یەک ملیۆن دۆلار.