ئارمین هادیپوور ماڵئاوایی لە تیپی نەتەوەیی تیکواندۆ کردووە

(0) / / ورزش / زایەڵە ئارمین هادیپوور تیپی نەتەوەیی تێکواندۆ


Dec 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئارمین هادیپوور کە خاوەن دوو مەداڵی جیهانی تیکواندۆیە لە تەمەنی 28 ساڵاندا بڕیاری داوە ماڵئاوایی تیپی نەتەوەیی ئێران بکات.

ئارمین هادیپوور کە نوێنەری تیکواندۆی ئێران لە ئولەمپیکی 2022ی تۆکیۆیە بە بڵاوکردنەوەی پۆستێکی ئینستاگرامی ماڵئاوایی خۆی لە تیپی نەتەوەیی ئێران ڕاگەیاندووە.

هادیپوور ئێستاکە 28ساڵ تەمەنیەتی و خاوەن مەداڵێکی زیو و دوو مەداڵی بڕۆنزی ئاسیا و سێ مەداڵی زێڕینی کێبەرکێ خوێندکارانی جیهانە.

ناوبراو لەساڵی 2016دا بۆ یەکەمجار لە مێژووی تیکواندۆی ئێراندا لە کێشی 54 کیلۆگرام و لە قوڕنەی ئاسیا مەداڵی زێڕی بەدەست هێنا. ناوبراو لە لێدوانێکی وەرزشیدا ڕایگەیاندووە بۆ هەمیشە لە تیکواندۆ ماڵئاوایی کردووە و ڕێگا و شوێنی ژیانی خۆی گۆڕیوە و لەو جۆرە ورزشە جوێ بۆتەوە.