لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە بڕیاری نوێ ئاشكراكرا و سودانی هەڵوێستی راگەیاند

(0) / / گفتگو / زایەڵە سۆران عومەر کوردستان سودانی


May 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە كردووەتەوە و هاوکات هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرادەكات.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە زایەڵەی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیرانی كشتوكاڵی هەرێم و عێراق كۆبووینەوە و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم كرا كە پێویستە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەربگیرێت و باس لە دروستكردنی چوار بەنداو بۆ هەرێم كرا كە پێَشتر بڕیاریان لەبارەوە درابوو.

وتیشی، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كرایەوە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، "بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكی تی بی ئای حكومیی عێراقەوە دەستپێدەكات و پابەندن بە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بە بانكیكردنی مووچە.

ئەو پەرلەمانتارە هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی ئاشكراكرد و وتیشی، بەهۆی پرسی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم و بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ناردنی مووچەی مانگی چوار دواكەوتووە.

کامەران کەریم