ڕووسەکان دەڵێن فیفا لەگەڵ ڕێکەوتنی تۆپی پێ ئەوان و ئاسیا ڕازییە
(0) /
زایەڵە ـــ لە حاڵێکدا کە فیفا بوونی توپی پێ ڕووسییەی لە کێبەرکێ نێونەتەوەیی بە هۆی هێرش بردنەسەر بۆ ئۆکراین و دەسپێکی شەڕ قەدەغە کردبوو، میدیای تەلەڤیزیۆنی MATCH TVی ڕووسییە بە گوێرەی هەندێ سەرچاوە ڕایگەیاندووە فیفا لەسەر بوونی تیپی نەتەوەیی توپی پێ ڕووسییە لە کێبەرکێ سەرەتایی جامی جیهانی 2026 و پاش گواستنەوەی بۆ AFC هیچ جۆرە بەرگرییەک ناکات.
لێژنەی بەڕێوەبەرانی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ڕووسییە ئەمڕۆ لەسەر ڕێککەوتنی بۆ کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا دوایین بڕیاری خۆی ئەدات.
ئەم فیدراسیۆنە تا پێش دەسپێکی ساڵی نوێ زایینی دەرفەتی هەیە بۆ بەشداری کردنی کێبەرکێ سەرەتایی جامی جیهانی 2026دا داخوازی فەرمی خۆی پێشکەش بکات.
تێبينيێك بنێرە: