هاتوچۆ لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەردەوام دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە باشماخ کوردستان


Dec 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاتوچۆ لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەردەوام دەبێت و داناخرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کەوێنەیەکی بۆزایەڵە نێردراوە هاتووە، ئاگاداری  سەرجەم هاوڵاتیان و گەشتیارانی بەڕێزدەکەین کەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ داناخرێت و کراوەدەبێت بەڕووی هاوڵاتیان و گەشیاران و جمووجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی ئاساییە و ( ٢٤ ) کاتژمێر کراوەیە و ئەوگەشتیارە بەڕێزانەش کە بەئۆتۆمبیلی خۆیانەوە لەجۆری ( لاندکرۆزر ، ڕانج ڕۆڤەر ، مارسیدس ، تویوتا هایلۆکس ) گەشت دەکەن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئەوەی کارەیاسیەکانی گومرگ و دەفتەرگومرگی تەواودەکەن پێویستە ( بەڵێن نامەی دادگا  و کارتی نیشتمانی و ساڵنامەی ئۆتۆمبێلی ) بەناوی خۆیەوەپێ بێت کە لەدیووی ئێران داوای لێدەکرێت و بەبێ ئەوبەڵگەنامانە ڕێگەی پێ نادرێت گەشتەکەی ئەنجام بدات ، دووبارە ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کە هاتووچۆ و جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی ئاساییە و   ڕاناگیرێت .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم