وەزیری خوێندنی باڵای عێراق: زانکۆکان یادی شەهیدانی نەسر بکەنەوە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق شەهیدانی نەسر سولەیمانی


Jan 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری خوێندنی باڵای عێراق داوا لە زانکۆکان دەکات یادی شەهیدانی نەسر بکەنەوە

"نەعیم عەبودی"وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە داوای لە زانکۆکانی عێراق کرد، بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی "نەسر"بەوەستان و ماتەمینی ئیدانە یادی ئەو رۆژە بکەنەوە .

"عەبودی" لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە" بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی قارەمانێتی و شەهیدبوونی سەرکردەکانی "نەسر" داوا لە زانکۆکانی عێراق دەکەین کە بە ماتەمینی و وەستان یادی ئەو رۆژە بکەنەوە وەک رێزێک لە پێگەی بەرزیان کە خاکی عێراقیان لە تیرۆریستانی داعش پاککردەوە.