ئاگادارییەک بۆ سەرجەم دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری

(0) / / کردستان / زایەڵە کشتوکاڵ فێتێرنەری


Jan 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی کشتوکاڵی  حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری دەرکرد.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم  ڕایگەیاند،  لەچوارچێوەی پلانی لێژنەی بالای دامەزراندنی دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری ، وە لە ژێر ڕۆشنای یاسایی ژمارە (20 ) و رێنمایی ژمارە (4) تایبەت بە سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لە کەرتی تایبەت،بۆ لەمەودوا لەسەرئاستی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکانی (سلێمانی ، هەولێر ،دهۆک ، هەلەبجە)و ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران ، زاخۆ ، ڕاپەرین ، گەرمیان ) لەلایەن لێژنەی زانستی و تەکنیکی خولەکانی ڕاهێنان و شیاندنی تایبەتە بەو دەرچوانەی کە فۆرمی دامەزراندنیان لەماوەی رابردوو پرکردۆتەوە دەستپێدەکات ، بەپێی خشتە و تایبەتمەندی گروپی پسپۆریەکان .

بۆ ئەم مەبەسته هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە لە رێگەی راگەیاندنی وەزارەتمان و لینکەکانی راگەیاندنی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئاگادارییەکان و زانیاری دەربارەی خولەکان و ناوی بەشداربووانی خول بلاو دەکرێنەوە.

وە سەرجەم دەرچووانی بەڕێز دڵینا دەکەینەوە کە دەرفەتی بەشداری کردن لە خولەکان بۆ هەمووان ڕەخسێنراوە، بە پێی پلان و خشتەی دیاریکراوی وەزارەت و هەماهەنگی نێوان لێژنەی بالاو لێژنەی لاوەکی لە فەرمانگەکانی وەزارەت  بەچەند قۆناغێکی لە دوای یەکتری .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم