بەهۆی گرانفرۆشییەوە دوکانی غازفرۆشی حاجی ئەنوەر داخرا

(0) / / کردستان / زایەڵە گرانفرۆشی غازفرۆشی


Jan 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەهۆی ئەوەی غازی لە وەکیلەکانی غاز کڕیوەتەوەو بە گرانتر لە نرخی دیاریکراو فرۆشتویەتی بە هاوڵاتیان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی غازفرۆشی حاجی ئەنوەری لە لای چوارڕیانی مامەڕیشە داخست و رێکارە یاساییەکانی لەگەڵدا دەگرێتەبەر.
فاروق ئەبوبەکرنوێنەری چاودێری بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  سکاڵای هاوڵاتیان هەبووە لەسەر ئەو دووکانی غازفرۆشە بەوەی کە غازی بە زیاتر لە (٨٥٠٠) دینار فرۆشتووە، هەربۆیە بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی راستەوخۆ دوکانەکەمان داخست و ناکرێتەوە هەتا ئەوکاتەی هەموو رێکارە یاساییەکانی لەگەڵدا جێبەجێدەکرێت.
وتیشی، هەر ئۆتۆمبێلێک یان دووکانێک بتڵی غاز بە (٨٥٠٠) زیاتر بە هاوڵاتیان بفرۆشێت دادەخرێت و روبەڕوی یاسای دەکەینەوە. هاوڵاتیانیش دەتوانن لەکاتی بینینی هەر حاڵەتێکی لەوجۆرە لیژنەکان ئاگادار بکەنەوە.
هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی هەبونی گومان لە شوێنکارێک یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم