ڕوونکردنەوە لەسەر هۆكاری دواكەوتنی موچەی لیواكانی پیادە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە لیوای پیادە حکەموتی هەرێم


Jan 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی لەبارەی دابەشكردنی موچەی لیواكانی پیادە بڵاوكردەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە رونكردنەوەكەیدا بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی هاتنی جەژنی سەری ساڵی زایینی و كریسمس و رۆژەكانی پشوی ئەم بۆنەیە، دابەشكردنی موچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دواكەوت، بەڵام لە رۆژی 9-1 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی موچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.
راشیگەیاندوە، موچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە بودجەی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دابین دەكرێت.