بڕی  ٧٦٠ کیلۆگرام زەیتونی ماوەبەسەرچوو لەناوبرا

(0) / / کردستان / زایلە زایەڵە زەیتون تەندروستی ماوەبەسەرچو


Jan 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهاوکاری خاوەنی زەتونەکەو لەناوچەی تایبەتی لەناوبردن (٩٥) سەتڵ زەیتونی نەشیاو لەنابرا.
گۆران حەمە ئەمین سەرۆکی لیژنەی لەناوبردن لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای (تیشنە)وە ئاگادارکراینەوە کە بڕێک زەیتونیان هەیەو ماوەکەی بەسەرچووەو بۆ خواردن نەشیاوە،  راستەوخۆ لیژنەی لەناوبردن بە هاوکاری کۆمپانیاکە زەیتونەکە کە بڕی (٧٦٠) کیلۆگرام بوو لە شوێنی تایبەت لەناوبرد.
وتیشی: هەر کۆمپانیا یان کۆگا یان مارکێتێک مواد و خواردنی ماوەبەسەرچوو یان خراپبووی هەبێت و لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداربکاتەوە  هاوکاری شوێنەکە دەکرێت و سەرجەم خۆراک و موادە خراپبووەکە لەناودەبرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم