کەی به‌فر و بارانی باش لە هەرێمی کوردستان دەبارێت؟
(0) /
زایەڵە - شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌فته‌ی داهاتوو به‌هۆی نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كه‌وه ئه‌گه‌ری بارانێك كه‌م هه‌یه، به‌ڵام له كۆتایی ئه‌م مانگه و سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌گه‌ری به‌فر و بارانی باش هه‌یه.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: بەگوێرەی دواین زانیاری سەر نەخشەکانی کەشوھەوا لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەدا نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست ناوچەکانمان دەگرێتەوە کە بارانێکی کەمی لەگەڵ ئەبێت زیاتر بۆ سەرناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی کاریگەری دەبێت .
سەبارەت بە ماوەکانی دواتر تا 25-1-2023، وتی"کەش بەشێوەیەکی سەقامگیر ئەمێنێتەوە لەم ماوەشدا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە و ھەرچەندە ماوەکەشی دوورە گۆڕانکاری ڕوونەدات دوای ٢٥ ی مانگ بۆ سەرەتای مانگی دوو لەم ماوەیەدا ئەگەری دەستپێکردنەوەی بەفر و بارانبارینی باش ئەبێت لەناوچەکەدا".
تێبينيێك بنێرە: