ئاراشیتگای ماربێلا داده‌خرێت

(0) / / کردستان / زایە:ە سلێمانی ماربێلا ئاراشیتگا


Jan 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رارایشتگای ماربێلا له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌قاری داده‌خات.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌كه‌ ئارایشتگای ماربێلا داده‌خات.
هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی هەبونی گومان لە شوێنکارێک یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم