پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: بۆ چەند پرسێک سەردانی بەغدادمان کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە بەغدا شاخەوان ڕەوف


Jan 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شاخەوان ڕەوف بەگ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سەردانی شاندی پەرلەمانی کوردستان (لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان) بۆ بەغدا، بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لە نزیکەوە لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە کێشەی ناوچە سنوریەکان و ناوچە دابڕاوەکان، هەروەها گرفتی کەمیی میلاکاتی هێزەکانی پاسەوانی سنور و کارکردن بۆ تەواوبونی بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە و کێشەی مەرزی سازان مەرزەکانی تر.
ناوبراو وتیشی،  لە دەستپێکی دیدارەکاندا، چاومان کەوت بە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دکتۆر خالد عوبێدی، وەزیری بەرگریی پێشو و سەرۆکی ئێستای لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران و جواد بولانی جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی عێراق و کۆمەڵێکیتر لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق.دیدارەکان بەردەوامن.
کامەران کەریم