لە مانگی داهاتووەوە خانەنشینانی سلێمانی مووچە بە كارتی ئەلیكترۆنی وەردەگرن

(0) / / عراق / زایەڵە موچە سلێمانی كارتی ئەلیكترۆنی


Jan 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی مووچەی خانەنشینان لە هەرێم، لە مانگی داهاتووەوە لە سلێمانی خانەنشینان مووچە بە كارتی ئەلكترۆنی وەردەگرن.

شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی رایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەكان تەواوبوون و لە مانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینان بە كارتی ئەلیكترۆنی دابەشدەكرێت، واتە خانەنشینانی مەدەنی مووچەی مانگی یەك بەو كارتە وەردەگرن.

شۆخان عومەر ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی رابردوودا ئامێرەكان تاقیكراونەتەوە و هیچ كێشەیەكیان نەبووە و پڕۆسەكە سەركەوتوو بووە.

لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان 22 بانكی حكومی كراوە بە ئەلیكترۆنی و نزیكەی 230 هەزار خانەنشین هەیە.

کامەران کەریم