دەستگیرکردنی ٧ تیرۆریست لە سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی تیرۆر زیندان ئیرهاب


Jan 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  ( ٧ ) داواکراوی لە یاسا هەڵهاتوو بەپێی ماددەی (٤ ) تیرۆر دەستگیردەکات .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لەئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەردەوامی هێزەکانمان بۆ بەرقەراکردنی ئاسایش و ئارامی و دەستگیرکردنی هەموو ئەوانەی دادگا داوایان دەکات هێزەکانمان دوای بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەر بەهاوکاری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە چەند هەڵمەتێکدا  شەوی۲۳ /٢٤/ ١/ ی ٢٠٢٣ حەوت تۆمەتبار کە سەرجەمیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە داواکراوبوون بەپێی ماددەی ( ٤ ) تیرۆر دەستگیرکران کە  سەرجەمیان خەڵکی  پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراقن و بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی کارکردنەوە هاتبوونە سنووری چەمچەماڵ و بازیان .پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت ٣ لە دەستگیرکراوەکان  پلەی  ئەمیریان هەبووە لەناو داعشدا و سەرجەمیشیان راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی کران .
دەستگیرکراوان پێکهاتبوون لە :
١-  (ھ ، م ، ح)
۲- (أ ، م ، ح  )
۳- (ج ، م ، ح )
٤- ( ق ، س ، م )
٥- (م ، ٳ ، ي )
٦- (ب ، ٲ ، ٲ )
۷- (ع ، ع ، ٲ)
کامەران کەریم