عەرەبستان میوانداری جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2027

(0) / / ورزش / زایەڵە عەرەبستان جامی نەتەوەکان ئاسیا سەعوودی


Feb 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کونفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە دانیشتنی ساڵانەی خۆیدا و لەشاری مەنامێ بەحرەین، عەرەبستانی سعوودیان وەکوو میوانداری جامی نەتەوەکانی ئاسیای ساڵی 2027 هەڵبژارد.

لە کۆڕی ساڵانەی کونفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، عەرەبستان وەکوو میوانداری جامی نەتەوەکانی ساڵی 2027 هەڵبژێردرا کەوا ئەو ڕێوڕەسمە لە ساڵەکانی 1405ی هەتاوی بەڕێوەدەچێت.

ئەمە بۆ یەکەمجارە کەوا سعوودیە دەبێتە میوانداری جامی نەتەوەکانی ئاسیا، عەرەبستان لە حاڵێکدا میوانداری ئەو پێشبڕکێیانەی بەدەستهێنا کە ئێران و هێندیش وەکوو ناودێری هەڵبژاردنەکان، لە ڕێوڕەسمی هەڵبژاردن پاشەگەزیان کرد و لەبەر ئەوەی قەتەریش میوانداری ساڵی 2022 جامی جیهانی بوو، ئەوا عەرەبستان بێ هەبوونی ڕەقیب و بە ئاسانی بوو بە میوانداری جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2027.