کاردانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ گەیشتن بە ڕیکۆردی 500 گوڵ لەگەل نەسری عەرەبستان

(0) / / ورزش / زایەڵە نەسر عەرەبستان


Feb 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ ئەستێرەی پورتێگال و یاریزانی یانەی نەسری ڕیاز لەبارەی یاریکردن لە لیگی عەرەبستان و گەیشتن بە ڕیکوردی 500 گوڵ لە لیگە جۆراوجۆرەکاندا ڕای خۆی دەربڕیوە.
تیپی تۆپی پێ نەسری ڕیاز شەوی ڕابردوو بە ئاکامی 0 ــ 4 شکستی بە تیپی ئەلوەحدەی عەرەبستان هێناوە و هەر چوار گوڵەکەش ڕۆناڵدۆ تۆماری کرد.
هێرشبەری پورتێگال بە تۆمارکردنی ئەو پوکێرە لە سنووری 500 گۆل لە لیگە جیاوازەکاندا تێپەڕێ
پاش سەرکەفتنی نەسری سعوودییە ڕۆناڵدۆ گوتی : تۆمارکردنی 4 خاڵ لەم یارییەدا هەستێکی خۆشی پێبەخشیم و کاتێ تیپەکەشم دەبێتە سەرکەوتووی یارییەکە ئەوا هەستەکەم شیرینتر دەبێت بەتایبەت ئەوەی کە تۆمارکرنی ئەو خاڵانە نزیکترم دەکاتەوە بە ڕیکۆردی 500 گوڵی تۆمار کراو لە هەوو ئەو لیگانەی کە تێیدا یاریم کردوون ئەمە بۆ من خۆشییەکی وەسف نەکراوە.
بێ ئەژمارکردنی گوڵە تۆمارکراوەکانی لیگی عەرەبستان ڕۆناڵدۆ تاکوو ئێستا 311 گوڵ لە لالیگای ئسپانیا، 103 گوڵ لە لیگی بەرتری بەریتانیا، 81 گوڵ لە دەستەی Aی ئیتالیا و 3 گۆلیشی لە لیگی پورتێگال تۆمار کردووە.