ڕووسیا و بێلاڕووس بەشداری چ لەقێکی وەرزشی دەکەن لە یارییەکانی ئاسیا؟

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕووسیا بێلارووس


Feb 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هێشتاکوو بە باشی دەرنەکەوتووە کە وەرزشوانە ڕووسیا و بێلاڕووسەکان لە چ لەقێکی وەرزشیدا بەشداری پێشبڕکێیەکانی هانگژۆی ئاسیا دەکەن و دەچنە گۆڕەپانی کێبەرکێ.

یارییە ئاسیاییەکانی ساڵی 2023 لە مانگی ڕەزبەری ساڵی 1402ی هەتاوی بە میوانداری شاری هانگژۆ بەڕێوەدەچێت و ڕووسیا و بێلاڕووسیش ئیزنی بەشداریکردنی ئەو کێبەرکێیانەیان پێدراوە وبڕیار وایە کاروانێکی 500 کەسی بەشداری پێشبڕکێیەکان بکات، بەڵام ئەو نیشان و مەداڵانەی کە بەدەستی دەهێنن لە ڕیزی مەداڵ و نیشان و پلە و پایەکان  بە حیساب نایەن.

بەوەی کە ئیزنی بەشداری پێشبڕکێیەکان لە لایەن شۆرای ئۆڵۆمپیکی ئاسیا و لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیک دراوەتە وەرزشوانە ڕووسیا و بێلاڕووسەکان، بەڵام هێشتاکوو دەرنەکەوتووە کە ورزشوانەکان لە چ لەقێکی وەرزشیدا ئامادە دەبن و ئەم بابەتە بە شێواڕێکی ڕوون لە لایەن (OCA)ــەوە  ئاشکرا نەکراوە.

لەم بارەوە گوتراوە بڕیار وایە ڕووسەکان تەنیا لە لەقە ڕیکۆردییەکاندا بەچنە گۆڕەپانی پێشبڕکێ و ئامادەبوونیان لە لەقگەلێکی وەرزشی وەکوو زۆرانبازی تا ئێستا قەدەغە کراوە و هێشتاکوو لەوبارەوە هیچ بڕیارێ نەدراوە.