سەفەری وەزیری وەرزش و لاوانی ڕووسیا بۆ ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران ڕووسیا وەرزش تۆپی پێ


Feb 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ وەزیری وەرزش و لاوانی ڕووسیا بە مەبەستی ڕاوێژکاری لەگەڵ بەرپرسانی وەرزشی ئێران گەیشتە تاران.
ئولێگ ماتیتسین وەزیری وەرزش و لاوانی ڕووسیا ڕۆژی 15ی فێبریڤەری واتا 26ی ڕێبەندان سەردانی وڵاتی ئێرانی کردووە و بوو بە میوانی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران.
مێهدی موحەمەد نەبی جێنشینی یەکەمی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران میواندارییەکی تایبەتی لە ناوبراو کردووە، هەر لە پێشکەش کردنی بەرگی ژمارە 10ی تیپی نەتەوەییەوە کە سەردەمانێک عەلی دایی لەبەری دەکرد هەتاکوو پێشکەش کردنی بازووبەنی پاڵەوانێتی.
ناوبراو پاش گەشت و سەردانی زۆرخانە و سەنتەری نەتەوەیی تۆپی پێ، لە نێو کۆڕی یاریزانەکانی تۆپی پێ ژنانی ئێرانیش ئامادە بوو بە وەشاندنی چەندین زەربەی پناڵتی لەگەڵیان وەکوو ڕاهێنان یاری کردووە.