بەرپرسێکی  یەکگرتوو بۆزایەڵە: پەرلەمانتارانی کوردلەبەغداد ئاگاداری کۆبونەوەکانی هەرێم وبەغداد نین

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەغدا هەرێم


Feb 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی  ئیسلامی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا ئاگاداری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم لە بەغدا نین.

وتیشی: پەرلەمانتاران لە بەغدا نازانن چۆن بەرگری لە بۆچوونی هەرێم بکەن چونکە ئاگاداری هیچ نین.

ئەوسەرکردەیەی  یەکگرتوی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش دا، شاندی هەرێم بۆ ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەغدا بۆ پەرلەمانتارانی کوردی عێراق ئاشکرا ناکەن.

کامەران کەریم