نوێنەری هەرێم لە بەغداد: رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر یاسای نەوت و غاز کراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم بەغدا غاز نەوت


Feb 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ‏بەغدا ئاشکرای دەکات، هەفتەی داهاتو شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەکاتەوە و بەدرێژایی هەفتەکە دەمێننەوە، دەشڵێت، رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر یاسای نەوت و غاز کراوە.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ‏بەغدا رایگەیاند، رۆژی دوشه‌ممه‌ 27ـی شوبات، شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و به‌رده‌وامی به‌ گفتوگۆكانیان ده‌ده‌ن.

فارس  راگەیاند، شاندی حکومەت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبێته‌وه‌ و رێککەوتنی سەرەتاییش لەسەر یاسای نەوت و گاز کراوه.

ونیشیکردەوە، کە کۆبونەوەکانی پێشو زۆر ئەرێنی بون و گەیشتون به رێگەچارەیەک.

کامەران کەریم