1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / چند رسانەای


Mar 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە چوارچێوەی سەفەرەکەی بۆ عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی کورد دیدار و گفتوگۆی کرد.
بەپێی ڕپۆرتی زایەڵە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵا، پێشوازیی لێیکرا.
پاپا پاشان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیداری کرد و سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد لە پشتیوانی و داڵدەدانی ئاوارەکان و لە نێویاندا مەسیحییەکان لە هێرش و پەلاماری داعش.
پاپای ڤاتیکان پاشان سەردانی موسڵی کرد و هەروەها چووە قەرەقووشی کرد و بڕیارە دوانیوەڕۆ لە یاریگای فرانسوا حەریری بە بەشداریی جەماوەر ئامادەدەبێت.