شێرە پیاوی تۆپی پێ عەرەبستان کۆچی دوایی کرد

(0) / / ورزش / زایەڵە عەرەبستان


Mar 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گوڵپارێزی پێشووی تیپی نەتەوەیی عەرەبستان کۆچی دوایی کرد. 

گوڤاری "ئەلئەخبارییە"ی عەرەبستان هەواڵی کۆچی دوایی (سالم مەروان) گوڵپارێزی تیپی پێشووی عەرەبستانی داوە.

 ناوبراو پێشتر ئەندامی تیپی یانەی نەسری عەربستان بوو و بە ماوەی چەندین ساڵ لەو یانەیەدا وەکوو گوڵپارێز چالاکی دەنواند.   سالم مەروان پێشەنگی یانەی نەسر و تۆپی پێ عەرەبستان و بەناوبانگ بە (شێری تۆپی پێ) لە ساڵەکانی 1991دا بە هۆی ڕووداوی هات و چۆ تووشی کێشەی جەستە بوو و دویین ساڵانی تەمەنی لەسەر کورسی تەگەرەدا دەنیشت و لەئاکامدا لە تەمەنی 64 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.