قارەمانی تیپی تیرۆژحەیاتی کوردستان و گەڕانەوەی پڕشانازییان بۆ کوردستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Mar 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ  لە چوارمین فیناڵی سوپەرلیگی باسکەی خانمانی ئێران و لە دیدارێکی زۆر گرنگ و خاوەن سەرنجدا لە نێوان دوو تیپی تیرۆژحەیاتی کورستان و شارەوانی گورگان، تیپی تیرۆژحەیاتی کوردستان بە سەرجەم بە ئاکامی 3 بەر 1 شکستی بەو تیپە هێناوە و بۆ یەکەمجار بووە بە قارەمانی سوپەرلیگی باسکەی خانمانی ئێران لە ساڵی 1401ی هەتاویدا.
 
تیپی تیرۆژحەیاتی کوردستان یەکەمین قارەمانی مێژووی کوردستانی بەدەستهێناوە لە لەقێکی وەرزشیدا و بە شێوازێکی تیپی لە سوپەرلیگی قارەمانیدا چ لە بەشی ژنان و چ لە بەشی پیاوانیشدا و ئەمە بوو بە هۆی شایی و خۆشی کردنی خەڵکی کورستان لە کاتی گەڕانەوەی ئەو تیپەدا.
 
گەڕانەوەی ئەو تیپە بۆ کوردستان پڕ بوو لە شایی و شانازی و خەڵکی کوردستانیش بە هەڵپەڕکێ و دەهۆڵ و سووڕناوە چوونە پێشوازیان و بەخێرهاتنەوەیان لێ کردوون.