پاڵپشتی ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی عێراق لە هاتنی ڕووسیا‌ بۆ ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عێراق ڕووسیا


Mar 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی عێراق پاڵپشتی خۆی لە ئەگەری هاتنەوەی ڕووسیا بۆ کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سپۆرت ئێکسپرێس، خسوس کاساس ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی عێراق لە ئەگەری گواستنەوەی ڕووسیا بۆ کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا (AFC) پاڵپشتی کردووە.

تیپە نەتەوەیی و یانەییەکانی ڕووسیا بە هۆی شەڕی نیزامی ئەو وڵاتە و هێرش کردنەسەر وڵاتی ئۆکراین ئیزنی ئامادەبوون لە کێبەرکێیەکانی هاوپەیوەند لەگەڵ فیفا و یووفایان پێنەدراوە.

لە کۆتایی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ڕووسیا بابەتی ئەگەری گواستنەوی بۆ AFC هێنا ئاراوە.

ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی عێراق دەڵێت: بابەتی گواستنەوەی ڕووسیا بۆ کونفیدراسیۆنی ئاسیا بە سوودی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئەو وڵاتەیە، هەڵبەت تیپی ڕووسیا ڕەقیبێکی بەهێز و شایستەیە. هاتنی تیپی نەتەوەیی ڕووسیا بۆ کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا ئاستی یاریکردن لەو ناوچە جوگرافییاییەدا تا ڕادەیەکی زۆر بەرز دەکاتەوە.