وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووەکەی شەممەوە بڕیاری دا

(0) / / کردستان / زایەڵە پەروەردە پشوو شەممە


Mar 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە زایەڵەی ڕاگەیاند، پێشتر وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، كە رۆژی 1.4.2023بەهۆی ئەوەی سەری ساڵی سریانیەکانە لەقوتابخانەكان دەكرێتە پشوو، ئەم پشوە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و تەنها قوتابخانە سریانیەکان دەگرێتەوە، لە رۆژی 1.4لە سەرجەم قوتابخانەكان دەوامی فەرمییە و تاقیكردنەوەكان ئەنجامدەدرێن.

ناوبراو وتیشی،  قوتابخانەکان دەتوانن تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلەکانی 9 ی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی ئەنجام بدەن بە گوێرەی ساڵنامەی خوێندن.

کامەران کەریم