بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی داعش بۆ باکووری عێراق لەلایەن حەشدی شەعبییەوە
(0) /
هێزەکانی حەشدی شەعبی شەوی یەکشەممە بەرپەرچی هێرشێکی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعشیان بۆ باشووری پارێزگای سەلاحەدین لە باکووری عێراق، دایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تۆڕی هەواڵی "سابرین نیوز" سەر بە هێزەکانی بەرخۆدان، تیپی ۴۱ گوردانەکانی عەسائبی ئەهلی حەق سەر بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بەرپەرچی هێرشێکی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعشیان لە نزیکی گوندی تەل زەهەب لە باشووری پارێزگای سەلاحەدین، دایەوە.
ئەم میدیا عێراقییە ئاماژەی بە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی تیرۆریستە داعشییەکان نەکردووە.
عێراق لە ساڵی ۲۰۱۷ زاینی پاش سێ ساڵ شەڕ، سەرکەوتنی بەسەر گرووپی تیرۆریستی داعش ڕاگەیاند بەڵام هێشتا ئەندام و دەستەکانی سەر بە ئەم گرووپە تیرۆریستییە لەملاولا و لە هەندێ لە ناوچەکانی پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک و نەینەوا و سەلاحەدین و ئەنبار و بەغدا چالاکن.
تێبينيێك بنێرە: