تاوتوێ کردنی هاوكاری دادوەری لە نێوان عێراق و ئیمارات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق دادوەری زێدان ئیمارات


Mar 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری حاكم فایق زێدان پێنجشەممە، لەگەڵ شێخ مەنسور بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات گفتوگۆیكرد لەبارەی زیادكردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەبواری دادوەری. 
ئەنجومەنی دادوەریی عێراق لەبەیاننامەیەكدا، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری حاكم فایق زێدان لە پەراوێزی سەردانەكەیدا بۆ ئیمارات لەكۆشكی نیشتمان چاوی بە شێخ مەنسور بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دیوانی سەرۆكایەتی كەوت.
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەروو: كە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ڕێگاكانی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئیمارات لە بواری دادوەری و چەند دۆسیەیەكی جێی بەرژوەندی هەردوولا كرا.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری داد و سەرۆكی دادگای فیدراڵ عەبدوڵا بن سوڵتان بن عەواد نعێمی و باڵیۆزی عێراق لە ئیمارات موزەفەر مستەفا جبوری ئامادەبوون.