سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی حکومتی هەرێم جەختیان کردە سەر گرنگی پەسەند کردنی بودجە بەزووترین کات

(0) / / عراق / زایەڵە ڕەشید بارزانی


Apr 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایلە - سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید وسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور بارزانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیان کردەوەلەسەر گرنگی پەسەندکرد نی بودجە بەزووترین کات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری.
وتیشی کە سەرۆک کۆمار دەستخۆشی لەوڕێککەوتنەکرد بۆ هەناردەکرنی نەوتی کوردستان کۆششەکانی هەردوو تیمی دانوستکاریشی بەرزنرخاند لەدانوستانکردن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنەکە.
هەروەها وتی لەدیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی زوو پەسەندکرنی پڕۆژەیاسای بودجە چونکە پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانەوەهەیە ، بەهەمان شێوەش جەخت کرایەوە سەر پاڵپشتکردنی بەرنامەی حکومی بەشێوەیەک کە نیازمەندیەکانی هاووڵاتیان دابین بکات.