تەقینەوە لە  فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی فڕۆکەخانە


Apr 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سیاجی فڕۆکەخانە تەقینەوەیەک روویدا و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، بەڵام ئاگرکەوتووەتەوە و تیمەکان هەرزوو ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 7-4-2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانیان سەرقاڵی بەدواداچوونن لەبارەی رووداوەکە.
 
ئاسایشی سلێمانی هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەكاتەوە "كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و گەشتەكان و كاروبارەكانی فڕۆكەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن."
 
دەقی راگەیێندراوی ئاسایشی سلێمانی:
 
ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە 
 
ئەمڕۆ ئێوارە ٢٠٢٣/٤/٧ كاتژمێر ٤:١٨ خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك ڕوویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو  و بووە هۆی ئاگر كەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد.
 
‎لە ئێستادا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە ڕووداوەكە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەكەینەوە
 
هاوڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكان ئاگادار دەكەینەوە، كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و گەشتەكان و كاروبارەكانی فڕۆكەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن .
 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
٢٠٢٣/٤/٧