دجورجی: بەڕاسی لە کوڕێکی زۆر دژواردا جێگیر بووین/ کوبا و ئێران و ئوکراین لە حاڵی پێشکەوتندان

(0) / / ورزش / زایە:ە کوبا ئێران وەرزش


Apr 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی باڵەی ئیتالیا ڕایگەیاندووە: کوبا، ئێران و ئوکراین لە حاڵی ئاڵ و گۆڕی و پێشکەوتندان بۆ ئێمە ڕەقیبگەلێکی دژوار دێنە ئەژمار.

ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی پێشبڕکێیەکانی باڵەی هەڵبژاردنی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە شاری لوزان بەڕێوەچوو و تیپی نەتەوەیی ئێران لە کۆڕی Aیدا لەگەڵ تیپەکانی بەڕازیل، ئیتالیا، کۆبا، ئوکراین، ئەڵمانیا، چێکسڵۆاکیا و قەتەر بوون بە هاوکۆڕ.

فێردیناندو دجورجی، ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی باڵەی ئیتالیا کەوا لەساڵەکانی 2022دا پلەی قارەمانی جیهانی بەدەستهێنا لەمبارەوە ڕایگەیاند: بەڕاسی دەنێو کۆڕێکی زۆر دژواردا جێگیر بووین. ئێمە لەگەڵ بەڕازیلدا کە سەرپشی میوانداری پێدراوە، ڕووبەڕوو دەبینەوە.

جگەلەوەش کۆبا و ئێران و ئوکراینیش لەحاڵی پێشکەوتندان و وەکوو ڕەقیبگەلێکی دژوارن بۆ ئێمە.

ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی باڵەی ئیتالیا بەم جۆرە درێژەی بە وتەکانی داوە: ئێمە باس لە پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی ئۆلۆمپیکەوە دەکەین، کەوابوو هەر شێک لە لەوێدا ڕوو بدات پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە و بۆ ئێمە زۆر گرنگە بە هێز و توانێکی تایبەتەوە لە گۆڕەپانی پێشبڕکێیەکاندا دەرکەوین و ئەوندە بیر لە ڕەقیبەکان نەکەینەوە.

ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە نابێت چاوەڕوانی هەڵچوونێکی ئاسایمان بێت و  هەڵچوون هەوڵێکی تایبەتی پێویستە.