بەڕێوەبەرایەتی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی کوردستان


Apr 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندازیاردیار ستار، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند ،بەهۆی پێشبینییەکانی کەشوهەوا و بارینی بارینی بەلێزمە سەرجەم هۆبەکانی چاکسازی و بەشە خزمەت گوزارییەکانی بەڕیوەبەرایەتی کارەبای رۆئاوای سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بەبەردەوام لەخزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.

ڕاشیگەیاند، لەهەموو دۆخێکدا (ئاسایی و نەخوازراو)  هۆبەی چاکسازی کارەبای  (سەرچنار، شەهید. بەکرەجۆ، ڕاپەڕین، کوردسات، سناعی. رزگاری) لە خزمەت هاوڵاتیاندا دەبنن .

 وتیشی،جگە لە ژمارەی هۆبەکان  هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمیی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بکەن (٠٧٧٠١٣٥٨٢٥٦) و ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرەوە وەڵام دەدڕێنەوە.

کامەران کەریم