کەشناسی سلێمانی؛ ئەم گەڕەک و ماڵانە دەبێ چۆڵ بکرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی سلێمانی کوردستان لافاو


Apr 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەشناسی سلێمانی چەند رێنماییەکی بۆ کاتی بارانی بەخوڕ و ئەگەری دروستبوونی لافاو راگەیاند و داوا لەو گەڕەک و ماڵانە دەکات کە لە چاڵدان و ئاویان تێدا کۆدەبێتەوە چۆڵی بکەن.

پاش هۆشدارییەکانی کەشناسی هەرێم لە دەستپێکردنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و ئەگەری دروستبوونی لافاو لەمڕۆدا، بەرگری شارستانی و کەشناسی و هاتوچۆی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم چەندین رێنمایی و هۆشدارییان بڵاوکردووەتەوە.

لەو چوارچێوەیەشدا کەشناسی سلێمانی چەند رێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، ئەو گەڕەک و ماڵانەی لە چاڵدان و ئاویان تێدا کۆدەبێتەوە پێویستە چۆڵ بکرێن و داواش لە هاوڵاتیان دەکات، لە کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقام و کۆڵانەکاندا دوور بکەونەوە.