عەلی حەمەساڵح: بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێمەوە عێراق هەموو رۆژێك 31 ملیۆن دۆلار قازانج دەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت عەلی حەمە ساڵح ئابووری عێراق


Apr 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێمەوە عێراق هەموو رۆژێك 31 ملیۆن دۆلار قازانج دەكات و “بەمە دەوترێت سیاسەت”.

روونیشیدەكاتەوە، بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێمەوە نرخی نەوت نزیکەی 9 دۆلار گرانبووە، ئەمەش بە هۆكاری قازانجەكەی عێراق ناودەبات.

سەبارەت بە پرسی مووچەی هەرێمیش ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی 20 رۆژە نەوتی هەرێم راگیراوە، تائێستا عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەداوە.