وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت دەکاتە سەر پێویستیی بەهێزکردنی پێوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە ئێران هەرێم


Apr 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کردە سەر بەهێز و بەرفراوانکردنی پێوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و کەلتووری.

کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند؛ محەمەد مەحمودیان کونسوڵی نوێی ئەم وڵاتە لە سلێمانی لە سەروبەندی دەستپێکردنی ئەرکە نوێیەکەی لەگەڵ دکتۆر ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی وڵات دیداری کرد.

دکتۆر ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لەم دیدارەدا جەختی کردە سەر بەهێز و بەرفراوانکردنی پێوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و کەلتووری و هەروەها نەهێشتنی لەمپەرەکان لەبەردەم پەرەپێدانی پێوەندییەکان.

کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی پێشتر پارێزەری بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە قاهیرە و بەرێوبەری گشتیی هاوڵاتیانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات لە وەزارەتی دەرەوە بووە.