یەکەمین یاری ڕووسەکان لەگەڵ نوێنەری ئەفریقا و لە کاتێکدا کە بایکۆت کراون

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش یاری ڕووسیا


Apr 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ڕووسیا میوانداری لە تیپی ناسراو و بەناوبانگی ئەفریقی دەکات.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئسپۆرت ئکسپرێسی ڕووسیا، دیداری دۆستانەی تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ڕووسیا لەگەڵ تیپی (کامرۆن) پێش دواهاتنی ساڵێ کە تێداین و لە شاری موسکۆی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت. پێشتریش سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ڕووسیا، هەواڵی لە گەڵاڵەداڕشتن دابوو سەبارەت بە بەڕێوە بردنی چەندین یاری دۆستانە لەگەڵ تیپە ئەفریقییەکان.

 

لە ڕێکەوتنی 26ی مارس، تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ڕووسیا، لە یارییەکەی دۆستانەدا شکستی بە تیپی عێراق هێنا و ئەو یارییە لە یاریگای،گازپرۆمی شاری سێنپێتێرزبورگدا بەڕێوەچوو و بە ئاکامی 2 بەر 1 و بەسوودی ڕووسیا کۆتایی پێهات. پاشان لە ڕۆژی 23 هەمان مانگدا لەگەڵ تیپی نەتەوەیی ئێران و لە یاریگای ئازادی شاری تاران پێکەوە یارییەکیان ئەنجامدا کە بە ئاکامێکی بەرانبەر واتا 1 بەر 1 یارییەکە کۆتایی پێهات.

 

یاریکردن لە شاری سێنپێتێرزبورگدا و بەرانبەر بە تیپی نەتەوەیی عێراق یەکەمین یاری نێونەتەوەیی تیپی ڕووسیا بوو کە پاش ساڵ و نیوێک دەنێو وڵاتی خۆیاندا بەڕێوەچوو.

 

لە مانگی مارسی ساڵی 2022، هەموو یانەکان و تیپە نەتەوەییەکانی ڕووسیا لە پێشبڕکێیە نێونەتەوەییەکان کە لە ژێر چاودێڕی فیفاوە بەڕێوەدەچێت بایکۆت کراون.