لەبەرچی ڕووسیا بەشداری تورنۆمێنتی کافا ناکات؟

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕووسیا وەرزش


May 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی ڕووسیا شروڤە دەکات لەسەر قبووڵ نەکردنی بانگهێشتی ئامادەبوون بۆ یەکەمین تورنۆمێنتی گەورەساڵانی سەندیکای تۆپی پێ ئاسیای ناوەندی(کافا).

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیای تەلەفەزیونی MATCH TV ڕووسیا، ڤیکتۆر ئۆنۆپکۆ ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ڕووسیا دەڵێت: هەروەک دەزانن کاتی بەڕێوەچوونی ئەو پێشبڕکێیانە بۆ ئێمە کاتێکی گونجاو و لەبار نییە، گۆڕەپان و زەوینی یاریش دەتوانێت ببێتە هۆی گەزن دیتوویی یاریزانەکانمانەوە بۆ نموونە پاش یاری دۆستانە لەگەڵ تیپی نەتەوەیی تاجیکستان لە مانگی تەشرینی دوویەمدا، سێ یاریزانی ئێمە تووشی گەزن دیتوویی بوون و ئێستاکە فیدراسیۆنی تۆپی پێ ڕووسیا بەدوای ڕەقیبی نوێیە و پێمان وایە ئەمە درووسترین بڕیارە.

 

پێشتر ماکسیم میترۆفانۆف، سکێرتێری گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە تیپی نەتەوەیی ئەو وڵاتە بە هۆی باری ڕۆحی قورسێ کەوا زاڵ بووتە سەر یاریزانەکانیانەو، بۆیان نییە بەشداری CAFA بکەن.

 

پێشبڕکێیەکانی قارەمانی CA FA لە 10 تا 20ی مانگی ژوئەن لە شارەکانی بیشکەک و تاشکەند بەڕێوەدەچێت.

تیپە نەتەوەییەکانی ئێران، ئەفغانستان، قرقیزستان، تاجیکستان، تورکەمەنستان، ئوزبەکستان و هەروەها عومانیش بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەکەن.