باڵیۆزی ئێران لە عەرەبستان بەمزووانە دەناسێندرێت

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران عەرەبستان


May 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند بەمزووانە باڵیۆزخانەی عەرەبستان لە تاران دەکرێتەوە و باڵیۆزی ئێران لە ڕیاز دیاری دەکرێت.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکان لە نێوان ئێران و عەرەبستان دەفرایەتییەکی گەورەی هەیە کە خزمەت بە هەردوو وڵات، ناوچەکە و جیهانی ئیسلام دەگەیینێت.