ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆزایەڵە: کۆمەڵێک بەدواداچونمان بۆچەند پرسێک کردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی کەلار


May 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەریم عەلی  ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەدواداچوون بۆ  زەوی زیندانیانی سیاسی ، پردی نێوان کەلار ڕزگاری، نرخی یەکانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون  

دوێنی سەردانی شارەوانی قەزای کەلارماو کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند بابەتێک لەوانەبەدواداچوون بۆ ئەو زەویانەی کە بڕیاروایە بدرێن بە زیندانیانی سیاسی و ئەو کەسانەی بەرشاڵاوەکانی ئەنفال کەوتون و لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعس گەڕاونەتەوە ، بەڕێز سەرۆکی شارەوانی ڕایان گەیاند چاوەڕوانی تەواوبونی ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی ئەو جوتیارانەن کە ئەو زەویانە بەدەستیانەوەن و دەست دەکەن بەدابەشکردنی زەوییەکان لە داهاتوودا سەردانی لایەنەپەیوەندیدارەکانی دیکە دەکەین و بەدواداچوونی زیاتر دەکەین . 

وتیشی،   بەدواداچوونمان بۆبەڕێوەچونی کارەکانی پردی سەر ڕێگای کەلار ڕزگاری کرد کە لەلایەن شارەوانیەوە سەرپەرشتی تەواوکردنی کارەکانی دەکرێت پارەی بۆ دابین دەکرێت ، هەروەها باسمان لە ناونانی پردەکە کردەوە ئاماژەماندا بەوەی دەکرێت ئەو پردە ناوبنرێت  پردی شەهیدان و ئەنفالکراوان . نەک ناوی کەسێک کە لەبەرانبەر وەرگرتنی پارچەزەویەکی نایابی ناو سەنتەری قەزای کەلاردا بەشێک پارەی تەرخانکردبێت بۆ بەڕێوەچوونی کارەکان . بۆ ئەومەبەستە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان . دواتر باسمان لە نرخی یەکەکانی نیشتەجێبونی وەبەرهێنان کرد کە نرخەکان زۆربەرزن و هیچ خزمەتێکی بە کەسانی کەم دەرامەت و کرێنشین ناکات . لە داهاتوودا داواکاری گشتی ئاگادار دەکەینەوە بەو هیوایەی بتوانرێت بڕیاری گونجاوی بۆ بدرێت . 

کامەران کەریم