كەشناسی هەرێم: بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان هەورەتریشقە


May 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە:  بە شێوەیەكی گشتی ئاسمانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە هەندێ جار باران بارین بە لێزمە دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبێت بە (5 تا 7) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.

ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: لەئێستا ھەورەكان لە باشوری گەرمیانەوە چالاك دەبنەوە بە ئاراستەی ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و ھەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی راپەرین لەماوەكانی داھاتوودا تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسكەی توند بە كاتی جیاواز لەم ناوچانەدا دەستپێدەكاتەوە كە لەھەندێ ناوچەدا ئەگەری بارینی تەرزەش ئەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەناوچە نزمەكاندا.

کامەران کەریم