بۆ رێگریکردن لە توشبون بە تای خوێنبەربون؛ قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێرییەکانی چڕ دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە تای خوێنبەربوون سلێمانی


Jun 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بۆ رێگریکردن لە توشبون بە تای خوێنبەربون؛ قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێرییەکانی چڕ دەکاتەوە.

بۆرێگریکردن لە بڵاوبونەوەی تای خوێن بەربون، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێریکردنی دوکانەکانی گۆشتفرۆشتن چڕ دەکاتەوە و داوایەکیش ئاراستەی هاوڵاتیان دەکەن.

 فریاد عوسمان نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بۆ رێگریکردن لەسەرهەڵنەدان و مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی پەتای خوێن بەربون، لیژنەکان چاودێریکردنی دوکانەکانی گۆشتفرۆشتن چڕ دەکاتەوە و هەر شوێنێک گۆشتی بێمۆری هەبێت دادەخرێت و لەرێگەی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی یەکی سلێمانییەوە روبەڕوی دادگا دەکرێتەوە.

وتیشی، بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوە بەرایەتی تەندروستی، هەتا ئێستا هیچ حاڵەتێکی پەتای خوێن بەربون لە سلێمانی تۆمار نەکراوە، بۆیە لیژنە هاوبەشەکانیش هەمورێکارەکان دەگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە تۆمارکردن و بڵاوبونەوەی.

نوێنەرەکەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری راشیگەیاند، لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆتان و خێزانەکانتان، لەماڵەکانی خۆتان ئاژەڵ سەرمەبڕن و گۆشتێک مەخۆن لەلایەن سەربڕخانەوە مۆرنەکرابێت هەروەها لەسەر شەقامەکان گۆشتی بێمۆر مەکڕن، بازیان لەتەندروستیتان نەگەیەنێت.

فریاد عوسمان داوا لەهاوڵاتیان دەکات بەوریاییەکی زیاترەوە گۆشت بکڕن، لەهەر دوکانێکی گۆشتفرۆشتن یان لەسەر شەقامەکان گۆشتی بێمۆرتان بینی قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداربکەنەوە بۆئەوەی بەهەمومانەوە لەخەمی تەندوستی گشتیدابین.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای نایت تونایت دادەخرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم