لەشارەزوور و پێنجوێن كۆمپانیای پاككردنەوەی خۆڵ‌و خاشاك مانگرتنی راگەیاند

(0) / اجتماعی


Mar 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

کارمەندانی پاک کەرەوە لەبەرامبەر داواکردنی شایستە داراییەكانی دەكات بایکۆتیان ڕاگەیاند.

سالار ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند ، بەداخەوە ھەمدیسان کۆمپانیای گارێکێس کاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی لە سنووری شارەوانیمان و  چەند شارەوانیەکی تر ڕاگرت بەھۆی پێنەدانی شایستەداریەکانیان
لەگەڵ ھاوکارانمان لەسەر خەتین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و بەزووی چارەسەر .
گوتیشی ، بۆیە داوا لە ھاوڵاتیانی خۆشەویستی سنووری شارەوانیمان دەکەین ھاوکارمان بن لە پاک ڕاگرتنی ناوشار و سەبریان ھەبێ و خۆڵ و خاشاک فڕێ نەدەنە ناوشار تا گرفتەکە چارەسەر دەبێ چاوەڕێی ھاوکارین .
لەلایەکی دیکەوە شارەوانی پێنجوێن لە ئاگاداری نامەیەكدا بۆ خەڵكی قەزای پێنجوێن‌و ناحیەی گەرمك، مانگرتنی كۆمپانیای كۆكردنەوەی خۆڵ‌و خاشاكی ناوچەكەی راگەیاند.
بەپێی قسەی شارەوانی پێنجوێن ، كۆمپانیاكە دژی پێنەدانی شایستە داراییەكانی لەلایەن حكومەتەوە مانگرتنی لەكاركردن راگەیاندووە.
شارەوانی پێنجوێن داوا لە خەڵك دەكات ئارامبگرن تا ئەوكاتەی كێشەكە چارەسەر دەكرێت.

کامەران کەریم