ژنێکی سویدی بە تۆمەتی تێوەگلانی لە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دادگایی دەکرێت

(0) / / زنان / زایەڵە ژن داعش سوید ڕەققە


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - “لینا لەینا ئیشاقە”، لە ساڵانی 2014 تا 2016، ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵی ئێزدیی لە شاری ڕەققا دەستبەسەر کردبوون و بەشێوەیەکی وەحشیانە لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە ئەشکەنجەی داون.
دەسەڵاتدارانی سوید تۆمەتی جینۆساید و شەڕی مەترسیدار لە دژی ژنان و منداڵانی ئێزیدی لە سوریا، دەدەنە پاڵ ژنێکی سویدی و تۆمەتباری دەکەن.
دەسەڵاتدارانی سوید ڕۆژی پێنجشەممە 19/9/2024، ژنێکی تەمەن 52 ساڵی سویدییان بەناوی “لینا لەینا ئیشاقە” بە جینۆساید و شەڕی مەترسیدار لە دژی ژنان و منداڵانی ئێزیدی لە سوریا، تۆمەتبار کرد.
دەسەڵاتدارانی سوید ڕایانگەیاند، “لینا لەینا ئیشاقە” لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016دا، لە ڕەققای پایتەختی داعشدا تاوانی زۆری دژ بە مرۆڤایەتی بەغشتی و بەتایبەتی لە دژی ژنان و منداڵانی ئێزدی، ئەنجامداوە.
“ڕینا دیڤگۆن”، داواکاری گشتیی سوید لە بەیاننامەیەکدا لەوبارەوە ڕایگەیاند: “ئەمە یەکەمجارە کە یەکێک لە تاوانبارانی داعش لە سوید دادگایی بکرێت کە تاوانی دژ بە ئێزدییەکان ئەنجام دابێت”.
هەروەها لە بەیاننامەیەکی دیکەدا دادگای تێهەڵچوونەوەی ستۆکهۆڵم بۆی دەرکەوتووە، کە “لینا لەینا ئیشاقە”، لە ساڵانی 2014 تا 2016، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و منداڵانی ئێزدیی لە شاری ڕەققا دەستبەسەر کردوون و لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە زۆر بە توندی و بەشێوەیەکی وەحشیانە ئەشکەنجەی داون و سەرەتاییترین مافە ڕۆشنبیری، ئایینی و سێکسییەکانیانی زەوت کردووە و ئەمەش بە ئاشکرا پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
هەروەها دادگای ستۆکهۆڵم جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئامانجی ئەو تاوانبارە ئەوە بووە کە هەموو یان بەشیک لە ئێزدییەکان لەناو ببات، وەکوو بەشێک لەو پێکدادان و شەڕی چەکدارانەیەی کە دەرحەق بەو پێکهاتەیە بەڕێوەدەچوو.