ڕوون کردنەوە لەسەرپولێک دەدرێت

(0) / جهان


Mar 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لەسەر بەکارهێنانی پوولێک لەسەر نەخشەی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات .
بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە ، دیلان رەشاد، گوتەبێژی هۆبەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاندوە،  لەسەر ئەو بابەتە هیچ مەرامێکی سیاسی لە پشتەوە نییە و تەنیا چەند نمونە و بیرۆکەیەک بوون و خەڵکێک پێشکەشیان کردووە، نەخشەی کوردستانی گەورەش لەلایەن وەزارەتەکەی ئێمەوە دروستناکرێت .
گوتیشی ،  ئەمە بابەتێکی سیاسیە و ئێمە رێز لە ئیرادە و دەستوری عێراق دەگرین، رێز لە وڵاتە دراوسێکان دەگرین کە بابەتێکی دەستوریە و پەیوەندی بە سەروەری عێراق و پێکهاتەکانەوە هەیە.

کامەران کەریم